بەپێی ههواڵێكى تۆڕى سكای نیوز-ی بریتانی، ئەمرۆ سێشهممە، "بە نهێنی ئاگربەست لەنێوان شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و پاشماوەكانی چەكدارانی داعش لە گوندى باغۆز ئەنجامدراوە".
ئاگربەستەکە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتیە سیڤیل و بریندارانەدایە كە لە باغۆزن
بهپێى ههواڵهكه كه پاڵپشته به زانیارى ههواڵنێرهكانى، "ئەو ئاگربەستە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتیە سیڤیل و بریندارانەدایە كە لە باغۆز لەژێر دەستی پاشماوەی چەكدارانی داعش-دا گیریان خواردوە، لەگەڵ خێزان و كەسوكاری چەكدارهكان".

سەرچاوەكیش لە هێزەكانی سوریاى دیموكرات رایگەیاندوە، "لەماوە چەند رۆژی رابردودا بە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆمبارانی چڕی پاشماوەی چەكدارانی داعشیان لە ناوچەی باغۆز كردوە كە كۆتا مۆڵگەی ئەو چەكدارانەیە لە ئێستادا".
بۆمباران بوەتە هۆی كوژران و برینداربونی دەیان كەس لە كەمپەكانی باغۆز
هاوكات، "ئەو بۆمبارانە بوەتە هۆی كوژران و برینداربونی دەیان كەس لە كەمپەكانی باغۆز كە زۆرینەیان سیڤیل بون".
لەلایەكی دیكەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، جەمال كەمال مەسڵوخ ناسراو بە "ئەبو خالید ئەنساڕی" یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی داعش كە لە پارێزگای دێرەزور پەیوەندی بە رێكخراوەكەوە كردوە كوژراوە.